پەرلەمان پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراقی بۆ سێ ساڵ پەسەند کرد.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لە دانیشتنی چوارەمی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە بۆ ساڵەکانی 2023، 2024 و 2025 ئەو ماددانەی دەنگیان لەسەر نەدرابوو یەکلایی کرانەوە و پڕۆژە یاساکەش بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کرا و، پشکی هەرێمی کوردستان بە رێژەی 12.7% پەسەند کرا.
پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق لە 68 ماددە پێکهاتبوو، جگە لەمەش 17 ماددەی دیکە بۆ پڕۆژەیاسای بودجە زیاد کران، چەندین ماددە لە پڕۆژەیاسایەکە لابران.