به‌رشه‌لۆنه‌ عه‌وداڵه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئیسكۆ.

خواكوڕك

یاریزانانی به‌رشه‌لۆنه‌ كه‌ بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا یاری ده‌كه‌ن یه‌خه‌ی یاریزانی هێلی ناوه‌ڕاستی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و یانه‌ی ریال مه‌درید ئیسكۆ به‌رناده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ به‌رشه‌لۆنه‌وه‌ بكات.

ڕۆژنامەی( AS)ی ئیسپانی نزیک لە یانەی ڕیال مەدرید بڵاویکردووەتەوە” کە یاریزانانی بارسا لە هەڵبژاردەی ئيسپانیا بە تایبەتی پیکێ و جۆردی ئالبا بەر لە یاری تیپەکە بەرانبەر ئیسڕائیل بە بەردەوامی لە مەشقەکان بە گاڵتەکردن باسی هاتنی ئیسکۆ بۆ یانەی بارسێلۆنا دەکەن و لەسەر ئەو بابەتە هەمیشە وازیان لە ئیسکۆ نەهێناوە، ڕۆژنامەکە ئاماژەی کردووە کە ئەوان بە ئیسکۆ دەڵێن کە شێوازی یاری کردنی لەگەڵ بارسا دەگونجێت، ئەوە لە کاتێکدا کە بارسیلۆنا ئامادەیی دەربڕیوە کە بری 20 ملیۆن یۆرۆ وەک پاداشت بە ئیسکۆ بدات گەر یاریزانەکە لەگەڵ تەواو بوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید ڕێکەوتنێکی تازە واژوو نەکاتەوە و پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات.

Back to top button