مەسرور بارزانی پێشوازی له وهزیری تهندروستی ئوردن دهكات
سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان پێشوازی له وهزیری تهندروستی ئوردن كرد و پهرهپێدانی پهیوهندییهكانی نێوانیان گفتوگۆی لهبارهوه كرا.
ئەمڕۆ دووشەممە 12ـی 6ـی 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە پێگەی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) رایگەیاندووە: ئەمڕۆ پێشوازیمان لە بەڕێز فیراس ئەلهەواری، وەزیری تەندروستی شانشینی هاشمیی ئوردنی و شاندێکی یاوەری کرد.
سەرۆكی حكومەت باسی لەوەش كردووە: وەزیری تەندروستی ئوردن، سڵاو و رێزی خاوەنشکۆ شا عەبدوڵلای دووەمی شای ئوردنی پێگەیاندین و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ هەموو هاریکاری و هەمانگییەک لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.
مەسرور بارزانی هەروەها دەڵێت: لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەمان بە پەیوەندی مێژوویی و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و ئوردن دا، سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانمان بۆ هاریکاریی و پشتیوانیی بەردوامیی ئوردن و بەتایبەتی خاوەنشکۆ شا عەبدوڵلا لە هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بەوەش داوە، كە تەوەرێکی سەرەکیی گفتوگۆکانیان، پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بواری تەندروستی و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی شانشینی ئوردن بوو لەو بوارەدا.