عارف ڕۆژدی:په‌كه‌كه سه‌ربه‌خۆ نیه ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆ بێت دژی دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كورد ناوه‌ستێته‌وه له هه‌ر چوار پارچه.
خواكوڕك
(عارف ڕۆژدی) ڕاوێژكاری مەكتەبی سیاسیی پارتی ده‌ڵێت” په‌كه‌كه هیچ كات سه‌ربه‌خۆ نه‌بووه و ناشبێت و له لایه‌ن ناحه‌زانی كورده‌وه پاڵپشتی ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی دژی دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كورد بێت له هه‌ر چوارپارچه.
ڕاوێژكاره‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕایگه‌یاندوه ” چه‌كه‌كه گه‌ر كورد بێت كاری خراپ ناكات و ده‌ست به‌رده‌دات له كاری ئاژاوه‌گێری و دژه كورد، چونكه په‌كه‌كه ئه‌گه‌ر مه‌بستی كوردایه‌تی بێت ئه‌وه‌تا كوردستان باكوری چۆڵكردووه و هاتووه ده‌یه‌وێ باشور تێك بدات و سه‌قامگیری ناوچه‌كه بشێوێنێ، ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه له باكور خه‌بات بكات و مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی مافه ڕه‌واكانی كورد بێ هه‌موو لایه‌ك پشتگیری ده‌كه‌ن به‌ڵام ئه‌و مه‌به‌سته‌ی نیه، هه‌وره‌ها ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندوه” بوونی په‌كه‌كه له مه‌خموور و شنگال و ناوچه‌كانی تری كوردستان مه‌به‌ست لێی تێكدانی بارودۆخی ئه‌منی سنوری جوگرافیایی هه‌ریمی كوردستان و هیچی تر نا، بۆیه ده‌بێ به زووترین كات ئه‌و سنورانه چۆڵبكات و بگه‌ڕیته‌وه بۆ شوێنی خۆی.
(ڕوشدی) زیاتر گوتی ” په‌كه‌كه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیه‌تی ببێته ڕیگر له‌به‌رده‌م هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئه‌وا خه‌ونی داگیركه‌رانی كوردستان به جێ ده‌گێنێ و زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێ.