شێروان دووبهردانی بۆ ئاڵا تاڵەبانی: چەندین ساڵە لە بەغدای، پێمان بڵێ جگە لە دژایەتیكردنی كورد و كوردستان چیت كردووە
دوای ئەوەی ئاڵا تاڵەبانی، پەرلەمانتاری پێشووی یەكێتی و ئەندامی سەركردایەتی ئەو حیزبە، لە كەناڵەكەی قەیس خزعەلییەوە كە بە كەناڵێكی دژەكوردستانی ناسراوە، گازاندەی لە پارتی كردووە، لەسەر ئەوەی هەندێك لە كادیرانی پارتی ئاڵا تاڵەبانییان بە خیانەتكار و جاش وەسف كردووە.
لە وەڵامدا شێروان دووبهردانی، ئهندامی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ”ئاڵا تاڵەبانی به جۆرێكی سەیر و سەمەرە قسە لەسەر پارتی دەكات، جارێ ئاڵا ئەو کەسە نییە ئێمه فێری سیاسهت بكات، ئنجا پێویستە سەیرێكی حاڵی خۆی بكات كە لەنێو حزبەكەی خۆیشیدا جێی نەبووەوە و دەریانكرد، تەنانەت هەر خودی یەكێتی نەیانهێشت ئاڵا تاڵەبانی بۆ پەرلەمانی عێراق دەربچێت، كەچی ئەو هاتووە بەرگری لە حیزبەكەی دەكات لە وەستانەوە دژ بە هەرێمی كوردستان.“
ئەو پەرلەمانتارە دەشپرسێت: “ئاڵا تاڵەبانی چەندین ساڵە لە بەغدایە، دوو خول ئەندامی پەرلەمانی عێراق بووە، با پێمان بڵێ جگە لە دژایەتیكردنی كورد و كوردستان، چیت كردووە؟ ئەگەر یەك شتت بۆ كورد و كوردستان كردووە، فەرموو پێمان بڵێ”
دووبەردانی ئەوەشی زیاد کرد، یەكێتی لە گەرمەی دۆخی خراپی دونیا و هێرشی داعشدا، لە رێی سەركردەكانیەوە پێشنیازی بۆ بەغدا كرد مووچە و قووتی خەڵكی كوردستان ببڕێت، ئەمەش بە دانپێدانانی خودی سەركردە باڵاكانی یەكێتی. هەروەها ئەو كاتەی گەلی كوردستان پێویستییان بە پشتیوانی یەكێتی و پەرلەمانتارەكانی ئەو حیزبە بوو لە بەرامبەر میلیشیاكاندا، خیانەتكاران پیلانی 16ـی ئۆكتۆبەریان دژی کوردستان گێڕا كە ئاڵا تاڵەبانیش یەکێک بوو لەوانە و پشتیان تێكردین.
گوتیشی: ”تۆ گلهیی له پارتی دهكهیت گوایه پێیان گوتووی جاش لەبەر ئەوەی دەنگت بە یاسای حەشدی شەعبی داوە، بەڵام ئێوە هەر تەنیا دەنگتان بەو یاسایە نەدا، بەڵكو هاتن دهستی حهشدتان گرت و كهركووكتان پێ فرۆشتن، ئیتر بابهتهكه له گلهیی نهماوه و ئێوه خۆتان بهشێكن له دامەزراوەی حهشدی شهعبی و كاریان بۆ دهكهن، ئیتر بۆ گلهیی له پارتی دهكهن؟“