شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: جیهان له به‌رده‌م پێچانه‌وه‌یه‌كی مه‌ترسیدار و قۆناغێكی هه‌ستیار و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ژینگه‌یه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14ـی حوزه‌یرانی 2023 د. شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له گوتارێكدا له‌میانی به‌شداریكردنی خولی بیسته‌مینی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی په‌رله‌مانه‌كانی ئاسیا و زه‌ریای هێمن كه له شاری سیئۆلی پایته‌ختی كۆریای باشوور به‌ڕێوه‌چوو، رایگه‌یاند، ئه‌و ساڵانه‌ی دوایی چه‌ندین ئاماژه‌ی نیگه‌رانكه‌ر له‌باره‌ی ژینگه‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌ت گۆڕانی پله‌كانی گه‌رما و وشكه‌ساڵی و قه‌تیسبوونی گه‌رمی، كه به‌شێكیان ده‌ستی مرۆڤیان تێدایه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا له به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پرسی كه‌شوهه‌وا به هه‌موو پێوه‌رێك بووه‌ته پرسێكی هه‌ستیار و بارێكی له‌ناكاوی جیهانی دروست كردووه و هه‌موو سنووره‌كانی وڵاتانی تێپه‌ڕاندووه، بۆیه له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كاندا پێویست به هه‌وڵگه‌لێكی رژد هه‌یه له‌پێناو بونایتنانی ئابوورییه‌كی كه‌م كاربۆن.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، گۆڕانی كه‌شوهه‌وا لێكه‌وته‌ی وێرانكه‌ری ژینگه‌یی و ئاسایشی ئاو و خۆراكی به‌دوای خۆیدا هێناوه، گوتیشی، له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌ییدا عێراق به‌رده‌وامه له هاریكاری له‌گه‌ڵ نووسینگه‌ی هه‌رێمی به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه ژینگه‌یی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له رۆژئاوای ئاسیا و پێشخستنی توانا هونه‌ری و دارایی و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆشاییه‌كانی ئێستا سه‌باره‌ت به ناسینی ژینگه و كاركردن له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنیان. روونیشیكردوه‌وه، عێراق له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه بۆ چاره‌سه‌ركردنی پشكی وڵاته‌كه‌ی له ئاوی وڵاتانی دراوسێ.