نازم هه‌ركی بۆ ستران عه‌بدوڵڵا: حیزبه‌كه‌ت بازرگانی به‌ سلێمانییه‌وه‌ ده‌كات

ئەندامێکی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وەڵامی ستران عەبدوڵڵای ئەندامی مەکتەب سیاسیی یەکێتی دەڵێ : سلێمانی له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی وێران بووه‌ و چه‌ندان ساڵه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی سزا ده‌درێن،

نازم هه‌ركی ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كورستان، رایگه‌یاند، به‌ ستران ده‌ڵێین حزبه‌كه‌ی بووه‌ته‌ مشه‌خۆر به‌سه‌ر سلێمانی و خه‌ڵكه‌كه‌ی، ئه‌وه‌ یه‌كێتییه‌ چه‌ندان ساڵه‌ بووه‌ته‌ به‌ڵا به‌سه‌ر سلێمانییه‌وه‌، هه‌موو سلێمانییان كرد به‌ قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان، هیچ نه‌ما نه‌یكه‌ن، سلێمانی وه‌ك سه‌نته‌رێكی بازرگانی ته‌ماشا ده‌كه‌ن و خه‌ڵكه‌كه‌شی كراوه‌ته‌ قوربانیی ئه‌و حیزبه‌.

نازم هەرکی دەشڵێت:” حكومه‌ت هه‌ر خزمه‌تی سلێمانی كرد و یه‌كێتیش یان رێگریی كرد یاخۆ تێكی دا، ستران پێمان بڵێ شانازیی یه‌كێتی بۆ سلێمانی و خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌ چیدایه‌، چییان كردووه‌ بۆ خه‌ڵك جگه‌ له‌ خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردن؟ وا دیاره‌ سترانیش به‌نیازی شتێكه‌، بۆیه‌ ماوه‌یه‌كه‌ خۆی ده‌رده‌خات.

Back to top button