كاوه‌ ئازیزی: په‌كه‌كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و ماڵ وێرانكردن و ده‌ربه‌ده‌ركردن له‌ خه‌ڵكی ڕۆژئاوا ده‌كات.

خواكوڕك

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی (په‌ده‌كه‌سه‌) ڕایده‌گه‌ێنێت” په‌یه‌ده‌ كه‌ سه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌ له‌ ڕۆژئاوای كوردستان هه‌ڕه‌شه‌ی كووشتن و ده‌ركردن و ماڵ وێرانكردنی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ ده‌كات كه‌ كه‌س و كاریان له‌ ڕیزی له‌شكری ڕۆژه‌.

(د. كاوە ئازیزی) ئەندامی سه‌ركردایه‌تی (په‌ده‌كه‌په‌) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕایگه‌یاندوه‌” چەكدارانی پەیەدە لە ڕۆژئاوای كوردستان هه‌ستاون به‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ی كه‌س و كاری ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه‌ ڕۆڵه‌كانیان له‌ ڕیزی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژه‌ و ده‌بێ بزووترین كات یان بیان گه‌ڕیننه‌وه‌ یان ده‌بێ ڕۆژئاوا چۆڵبكه‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و ده‌ربه‌ده‌ركردن و بردنی ماڵ و حاڵیان كراوه‌، لەگەڵ ئەوەیشدا هەندێك لە كەسوكاری ئەوان لەلایەن چەكدارانی پەكەكەوە گیراون و خراونەتە زیندانەوە، پەكەكە نەك یەك ملیۆن كوردی لە رۆژئاوا وەدەر ناوە، بەڵكو دەیەوێت ئەوانەی ماویشن ئەوانیش نەمێنن و خەڵكی عەرەب بێنە شوێنی ئەوان، وەك ئەوەی كە لە قامیشلۆ و هەندێك شوێنی دیكە كردوویانە.

(ئازیزی) زیاتر گوتویه‌تی”پەكەكە نایه‌وێت كێشه‌ی كورد چارره‌سه‌ر ببێ له‌ ڕۆژئاوا، ئیستا وه‌ختێكی باشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد له‌ ڕۆژئاوای كوردستان بگه‌ن به‌ مافی خۆیان، به‌ڵام په‌كه‌كه‌ ریگره‌ و له‌ تازه‌ترین كاریدا خه‌ڵكی ئه‌و سنورانه‌ ده‌گریت كه‌ له‌گه‌ڵ كار و ئه‌جێندای ئه‌ودا نین، و به‌ ئاشكرا خزمه‌تی بێگانه‌ ده‌كات.

Back to top button