بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر بە (15) کیلۆ ماددەی کریستاڵەوە دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان رایدەگەیێنێت:” بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر بە (15) کیلۆ ماددەی کریستاڵەوە دەستگیرکرا.

لە ‌‌‌‎راگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان رایگەیاند:” تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەھۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوونی ورد و گرتنەبەری رێکارەیاساییەکان بازرگانێکی ماددەی هۆشبەریان بە (15)کیلۆ ماددەی کریستاڵەوە دەستگیرکرد کە ئامادەکرابوو بۆ گواستنەوەی بۆ وڵاتێکی تر،”

لە راگەیێندراوەکە هەروەها دەشڵێت:” پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکە کراوەتە بۆ تەواوکردنی رێکارەیاساییەکان.

 

Back to top button