رۆژی یەکشەممە مووچە دابەش دەکرێت

دوای ئەوەی ئەمڕۆ عێراق 400 ملیاری دیکەی شایستەی داراییەکانی هەرێمی کوردستانی خستە سەر هەژماری بانکی هەرێم. بڕیارە رۆژی یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.
وهزارهتی دارایی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند: ” لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ پێنج شەممە، بڕی 400 ملیار دینار، لە رێگهی بانکی رەشید و رافیدەینەوە گەیشتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
راشیگەیاند، ” رۆژی یەک شەممە 18/6/2023، بە وەزارەتی تەندروستی، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەکرێت.