وەزارەتی پێشمەرگە راگەیاندراوێکی بڵاوکرەوە
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای تەواوبوونی ئۆپەراسیۆنی کێوماڵ کردنی بناری چیای قەرەچووغ راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە فەوجەکانی 1 و 2 و 3 ـی لیوای 14ـی پیادە، کێوماڵی گوندەکانی (گاور، کەنداڵ، گردە شین، ملاکاغا و کەبنک رەش)یان لە بناری چیای قەرەچووغ کرد، ئامانجی ئەو ئۆپەراسیۆنە لەناوبردنی مۆڵگە و شوێنی حەوانەوەی تیرۆریستان بوو، هاوکات بەرقەرارکردن و سەقامگیرکردنی تەناهی و ئاسایشی زیاتری ئەو ناوچانە بوو کە گومانی هەبوونی پاشماوەی چەکدارانی داعشی لێ دەکرا.
هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە، ئەو جۆرە ئۆپەراسیۆنانە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە هێشتا لەو ناوچانەدا مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش بوونی هەیە.