كۆمەڵگەیەكی مۆدێرن بۆ كڕین و فرۆشتنی چەك دروست دەكرێ‌

بڕیارە لە هەرێمی کوردستان كۆمەڵگەیەكی مۆدێرن بۆ كڕین و فرۆشتنی چەك دروست بكرێت.

عەلی جەمال گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، رایگەیاند، بۆ جێبەجێ كردنی بریاری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە هەڵمەتی داماڵینی چەكی جەنگی و تۆماركردنی چەكی ئاگرین لە هەرێمی كوردستان لە ئایندەیەكی نزیكدا لە گشت پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان كۆمەڵگای كرین و فرۆشتن و چاكردنەوەی چەكی ئاگرین بە فەرمی دروست دەكرێت.

راشیگەیاند، بۆیە ئاگاداری گشت هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەكەینەوە ئەگەر فۆرمی تۆماركردنی چەكی ئاگرینان نەبێت و چەكەكانیان تۆمار نەكرابێت ئەوە ناتوانن لەم كۆمەڵگایە لە داهاتوودا چەكەكانیان بفرۆشن یاخود چاكی بكەنەوە یان بیگۆرن، بۆیە پێویستە پێش تەواوبوونی ماوەكە كە لە 21 تەموزی 2023 كۆتایی دێت ئەوانەی چەكی نافەرمییان لایە بە زووترین كات روو لە بنكەكانی تۆماركردن چەكی ئاگرین بكەن بۆ تۆماركردنی چەكەكانیان .

Back to top button