بەم نزیکانە سەرۆکی حکومەت پڕۆسەیەکی گرنگ و نوێی وەبەرهێنان رادەگەیەنێت

محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ساڵانەی ئەنجومەنی کاروباری بەریتانی – عێراقی، کە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەڕێوەدەچێت، رایگەیاند لە چەند رۆژی داهاتوودا بە سەرپەرشتی راستەوخۆی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆسەیەکی گرنگ و نوێی وەبەرهێنان رادەگەیەندرێت کە ئاراستە دەکرێت بۆ جیهانی دەرەوە، بۆ ئەوەی ببێتە هۆکارێک کە هەرێمی کوردستان بە جیهانی دەرەوە بناسێندرێت و زیاتر کاری وەبەرهینانی تێدا بکرێت.

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتیشی: “ئامانجمان ئەوەیە هەرێمی کوردستان لە داهاتوودا ببێتە شوێنێکی گرنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کە وەبەر‌هێنەران چاویان لەسەربێت و بتوانن تیایدا وەبەرهێنان ئەنجام بدەن”.

Back to top button