هەولێر و بەغدا و ئەنقەرە کۆدەبنەوە و دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان دەكرێت .
ئەمڕۆ هەولێر و بەغدا و ئەنقەرە کۆدەبنەوە و دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان دەكرێت .
عاسم جیهاد، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، وابڕیارە ئەمڕۆ هەردوو شاندی وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی وزەی تورکیا لە بەغدا کۆببنەوە لەبارەی پرسی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و، هەروەها باس لە کێشە تەکنیکییەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکەن.
عاسم جیهاد پێشبینی كرد هەفتەى داهاتوو دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوتى هەرێمی كوردستان بكرێتەوە.
لای خۆشیەوە نەهرۆ رەواندزى، جێگرى سەرۆکى لیژنەى نەوت و گازى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، “کۆبوونەوەکە لە بەغدا بە بەشداریى نوێنەرانى وەزارەتى وزەى تورکیا، وەزارەتى سامانە سرووشتییەکانى هەرێمى کوردستان، کۆمپانیاى سۆمۆ و وەزارەتى نەوتى عێراق دەبێت.”