حکومەت بڕە پارەیەکی زۆر بۆ پڕۆژەکانی هەولێری پایتەخت خەرج دەکات
حکومەتی هەرێمی کوردستان گوژمه‌ی زیاتر لە 874 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەکانی شاری هەولێر خەرج دەکات.
راگەیاندنی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە : ”وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له سێ فه‌رمانی وه‌زاریدا به واژووی ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بڕیاری دا به خه‌رجكردنی گوژمه‌ی 874 ملیۆن و 202 هەزار و 500 دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له شاری هه‌ولێر.”
باسی لەوەشکردووە کە: ”ئه‌و گوژمه‌یه له‌سه‌ر رێژه‌ی 15%ی داهاتی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێره و به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی كۆنكرێتكردنی شه‌قام له گوندی گرده‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره و دروستكردنی په‌رژین بۆ زبڵخانه‌ی كانی قڕژاڵه و جێبه‌جێكردنی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی دیكه له سنووری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر، به‌پێی یاسا و رێنوێنییه داراییه‌كان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی دراوه.”