لەبۆنەكانی دەڤەری سلێمانی بۆچی كورسی بۆ پارتی و سۆسیالیست دانانرێت

خواكوڕك

باڵی دەسترۆیشتووی یەكێتی و گۆڕان ئاستی ململانێی سیاسیان گەیاندۆتە ناو بۆنەكانیش و بۆ دووەمین جارە هەوڵی سووك كردنی نوێنەری پارتە ركابەرەكانیان دەدەن، ئەمەش بۆتە كەرستەیەكی میدیایی و هەڵمەتی میدیایی پێ بەرێوە دەبەن، چاودێرێكی سیاسی دەلێت ئەوەی سوكایەتی بە بۆنەكان دەكات یەكێتی و گۆڕانە، نەك پارتی و سۆسیالیست كە دوو جارە لەرێگای دانەنانی كورسی بۆ نوێنەرانی ئەو دوو حزبە لە بۆنەكان، هەوڵی سوك كردنی نوێنەرانی ئەو دوو حزبە دەدەن”.

شانازی ئیبراهیم ئەحمەد كە خاوەن بیرۆكەی دانەنانی كورسی بووە بۆ نوێنەری پارتی و سۆسیالیست، دەلێت هەر دوو بۆنەكە ناخ هەژێن‌و پڕ‌ لەیادەوەری تاڵ‌و ئێش‌و ئازار بوون، كە مەبەستی لە بۆنەی یادی كیمیابارانی هەڵەبجە و كارەساتی شارۆچكەی سەیدسادق بوو بەڵام پارتی و سۆسیالیست بۆنەكانیان لەبەر كورسی جێهێشت”.

چاودێرانی سیاسی پێیان وایە دابەزاندنی ئاستی كێبركێی سیاسی بۆ ناو هۆڵی بۆنەكان بەتایبەتی یادی كارەساتەكان، نیشانەی ئەو پەری بێ ویژدانی و نابەرپرسیاریەتی هێزی سیاسیە، كە لەم بۆنانەدا تەنها بەگەورەی و شاندانە بەر بەرپرسیاریەتی بەڵێن بە قەرەبووی زیانەكان دەدرێت، نەك ئاست دابەزاندنی بۆنەكان بۆ ئاستی كێبركێیەكی منداڵبازاری یەكێتی و گۆڕان، كە كوردسی بۆ نوێنەرانی حزب دانەنێت، هەوڵی گواستنەوەی كێبركێی سیاسی بدرێت بۆ ناو هۆڵەكان”.

پێشتر نوێنەری پارتی و نوێنەری سۆسیالیست لەبۆنەكانی یادی كیمیابارانی هەڵەبجە و كارەساتی سەیدسادق بەهۆی نەبوونی كورسی نوێنەرایەتی حزبەكانیان هۆڵی كۆبوونەوەكانیان جێهێشت، چاودێرانی سیاسی دەلێن، ئەوەی یەكێتی و گۆڕان هەوڵی بۆ دەدەن دەرئەنجامێكی خراپی بەسەر خۆدی خۆیان دەبێت، چونكە ناكرێت تۆ نوێنەری رێكخراوی سیاسی بەئاستی كەسایەتی گرینگ وەرنەگرێت لەبۆنەكاندا، چونكە نوێنەری رێكخراوی سیاسی كەسی ئاسایی نیە، پاڵپشتی بەسەدان هەزار دەنگی لەگەڵە، سوكایەتی كردن بەنوێنەری سیاسی جارێكی تر سوكایەتی كردنە بە بۆنە و كارەساتە گەورەكان”.

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، ئەو كێبركێیە سیاسیە ئاست نزمەی كە لەهۆی بۆنەكان دەكرێت بۆ دژایەتی پارتی و سۆسیالیست لەدەڤەری سلێمانی و هەڵەبجە، لەلایان خودی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد رێكخراوە چاودێرانی سیاسیش پێان وایە پاش نەخۆش كەوتنی مام جەلال یەكێتی رۆژ لە رۆژ لەئاستی رێكخراوەی سیاسی دادەبەزێت، لەئێستاشدا لە ئاستێكی نزیمی سیاسی و دبلۆماسی و رێكخراوەی دا دەژیت”.

Back to top button