سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 6/19 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هانس سادنی باڵیۆزی شانشینی هۆڵەندا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی گشتیی و دوا پەرەسەندنەکانی دۆخی سیاسیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا تاوتوێ کران .

تەوەرێکی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و گرنگی پاراستنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بوو .

لەمبارەیەوە سەرۆکی حکومەت جەختی لە پێویستیی پابەندبوون و جێبەجێکردنی رێککەوتنەکانی نێوان هەردوولا کردەوە.چونکە ئاسایش و سەقامگیریی عێراق بەندە بە جێبەجێکردنی دەستوور و رێزگرتن لە رێکەوتنەکان .

لە بارەی دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیشەوە ، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە دا کە رێگە نادەین بارودۆخی ناوخۆی هەرێم بکرێتە قوربانی داواکاری نادەستووری و نابەرپرسانە ، دووپاتیشی کردەوە کە پێویستە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە زووترین کاتدا ئەنجام بدرێن .

باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆەکاندا دەربڕی و پشتیوانی هۆڵەنداشی بۆ بەهێزبوون و گەشەسەندانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عێراق فیدراڵدا دووپاتکردەوە.

 

Back to top button