ئەمریكا بەردەوامە لە سزادانی ئێران
خواكوڕك
کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا لەهەردوو پارتی کۆماری و دیموکراتەکان پێکهاتون لە لێژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوە،سەرقاڵی پڕۆژە یاسایەکن بۆ سزادانی زیاتری ئێران.
ئەو پڕۆژە یاسایە کە ۱٤ ئەندامی ئەنجومەنی پیران ئامادەیان کردووە تایبەتە بە سزادانی ئەو وڵاتەو هەموو ئەو کەسانەی کە هاوکاریان کردووە لە برەو پێدانی موشەکە بالیستیەکان کە ئێران چەندین جارە تاقییان دەکاتەوە.
ئەو پڕۆژەیە وێڕای سزایە هاوکات داوای سزادانی هێزەکانی پاسەوانی شۆڕشی ئێران دەکەن و لەو ڕوەوە داوا لە ترەمپ دەکەن فشارەکانی بۆ سەر ئەو وڵاتە زیاتر بکات.