وەزارەتی پەروەردە بڕیارێکی نوێ لەبارەی ساڵی نوێی خوێندن بۆ قوتابییان دەركرد

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەند بڕیارێکی نوێی بۆ ساڵی نوێی خوێندن بۆ قوتابییانی سەرجەم قۆناغەكانی خوێندن، دەرکرد کە تایبەتە بە یەکپۆشی.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە بۆ جێبەجێ کردنی رەوانەی سەرجەم باخچە، قوتابخانە، خوێندنگە و پەیمانگەکانی وەزارەتی پەروەردە، حکومی و ناحکومییەکان کراوە، بڕیاری نوێ لەبارەی جلوبەرگی قوتابییانەوە دەركراوە، تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، کە پەیڕەوکردنی یەکپۆشی لە ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە بکرێت و جێبەجێ دەکرێت.

Back to top button