مەسرور بارزانی بە سەردانێک گەیشتە تورکیا و لەگەڵ سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 20ی حوزەیرانی 2023 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێک گەیشتە ئەنکەرەی پایتەختی تورکیا و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

سەرۆکی حکومەت هەروەها لەگەڵ وەزیری دەرەوە و بەرپرسانی باڵای دیکەی حکومەتی نوێی تورکیا کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکاندا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە دەکرێت.

Back to top button