حاجییەکی کورد لە مەککەی پیرۆز کۆچی دوایی کرد

وەزارەتی ئەوقاف رایدەگەیێنێت کە حاجییەکی کورد لە مەککەی پیرۆز کۆچی دوایی کرد.

وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:” ئەمرۆ لە شاری مەککەی پیرۆز هاووڵاتیەک بە ناوی رەحیمە قادر حەسەن لە دایکبووی ١٩٥٧ ە و دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی راپەرینە کۆچی دوایی کرد.

راشیگەیاند:” ئەو هاووڵاتیە پێشتر نەخۆشی دڵی هەبووە و لە سلێمانی قەستەرەی بۆ کراوە و دوای ئەوەی باری تەندروستی تێکدەچێت تیمەکانی تەندروستی حاجیانی کوردستان ئەوەی پێویست بوو بۆی ئەنجام دەدرێت و هەر ئەوکاتە دەگەیندرێتە نەخۆشخانەی مەلیک عەبدولعەزیز دوای هەموو هەوڵە پزیشکییەکان بە داخەوە دواجار کۆچی دوایی دەکات.

 

Back to top button