مەسرور بارزانی و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا کۆبوونەوە
ئەمڕۆ لە ئەنقەرە، مەسرور بارزانی و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا کۆبوونەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 20/6/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی كۆبوونەوەی خۆی و سەكۆماری توركیا، تویتێكی كردووە و نووسیویەتی: “ئەمڕۆ لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری توركیا كۆبوومهوه و پیرۆزبایم لە دووبارە هەڵبژاردنەوەی کرد.”
سەرۆكی حكومەت هەروەها ئاماژەی بەوە داوە: “گفتوگۆمان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە كرد.”