شاڵاو عه‌بدولخالق: سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ توركیا گرنگه بۆ ئایندهی هه‌رێمی كوردستان
شاڵاو عه‌بدولخالق پسپۆری بواری وزه رایگه‌یاند، گرنگی سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ توركیا، سێ ره‌هه‌ند له‌خۆ ده‌گرێت، یه‌كه‌میان، ده‌ركه‌وتنی ئاراسته‌ی كاركردنی حكومه‌تی توركیا دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌م وڵاته. دووه‌م، بابه‌تی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی عێراق، كه به‌غدا ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاته ئابوورییه‌كان، به نه‌وتیشه‌وه بخاته ژێر ده‌ستی خۆی، ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران له‌م روانگه‌وه، زۆر شت یه‌كلایی ده‌كاته‌وه. سێیه‌م، توركه‌كان له دوای ده‌رچوونی بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریس، تا ئێستا بۆچوونییان له‌باره‌ی كه‌رتی وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌رنه‌بڕیووه، به‌ڵكو ته‌نیا ره‌تی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقییان داوه‌ته‌وه، به‌وه‌ی ئه‌م كهیسهتان بردووه‌ته‌وه له‌یه‌ك خاڵدا، له‌وانی دیكه توركه‌كان براوه بوونه.
زیاتر دەشڵێت: سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی له‌م كاته‌دا، ناردنی په‌یامه بۆ ئه‌وه‌ی بزاندرێت كه حكومه‌تی نوێی توركیا چۆن له‌گه‌ڵ پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له رووی وزه، سیاسی و ئه‌منییه‌وه مامه‌ڵه ده‌كات، هه‌روه‌ك چۆن دوژمنان هه‌وڵده‌ده‌ن پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بخه‌نه ژێر مه‌ترسییه‌وه، سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت ورده ورده ئه‌م مه‌ترسییانه كه‌م بكاته‌وه.