پێش پەلامارەکە بە نیوکاتژمێر لە پەرلەمانی بەریتانیا باسی جی کراوە؟
خواكوڕك
لە پارلەمانی بەریتانیا پڕۆژە یاسایەک تاوتوێ دەکرا بۆ ئەوەی هێزەکانی پاسەوانی شۆڕشی ئێران بخرێتە لیستی تیرۆری جیهانیەوە.
ئەو دانیشتن و گفتوگۆ کردنەش لەسەر پرسی بە تیرۆر ناساندنی هێزەکانی پاسەوانی شۆڕشی ئێرانی لەسەر داوای مسیۆ ئافۆرد هات، دواتر زۆرێک لە ئەندامانی ئەنجومەنەکە لە لیستە جیاوازەکان تیشکیان خستە سەر ڕۆڵی ئاژاوەگێڕی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و خراپی دۆخی هاوڵاتیانی ناوخۆی ئەو وڵاتە.
هاوکات جگە لە دەسوەردانی ئێران لە وڵاتانی سوریاو عێراق و یەمەن، باسیان لە سەرکوتکردنی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی ناوەخۆی ئێران کرد و پرسی دەستگیرکردن و ترۆرکردنی جالاکانی سیاسی و ڕۆژنامەوانانیش لەو دانیشتنەكە دا خرانە ڕوو.