شرۆڤەکارێکی سیاسی: شەرمەزارییە بۆ سەرانی یەکێتی دڵخۆشبن بە دژایەتیکردنی کوردستان

د. نه‌دا مێرگه‌سووری په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق و شرۆڤه‌كاری سیاسی رایگه‌یاند، جێی شه‌رمه‌زارییه بۆ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و ئه‌وانه‌ی ئێستا یه‌كێتی به‌ڕێوه ده‌به‌ن كه دڵخۆش بن به‌و دژایه‌تییه‌ی له به‌غدا به‌رامبه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی سیاسی و دارایی گه‌لی كوردستان و هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
ئەو پەرلەمتارەی پێشووی عێراق زیاتر گوتی، ئه‌وانه‌ی ناو یه‌كێتی ئه‌گه‌ر وه‌فایان بۆ خوێنی شه‌هیدان و خه‌بات و ماندووبوونی پێشمه‌رگه‌كان هه‌بوایه هه‌رگیز نه‌ده‌بوو ببنه هاوئاوازی ئه‌و عه‌قلیه‌ته شۆڤێنییه‌ی هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی و میلیشیایی له عێراق به‌رانبه‌ر هه‌رێم و شایسته سیاسی و ده‌ستووری و داراییه‌كانی هه‌رێم هه‌یانه.