وەزارەتی ناوخۆ 48 بنکەی نوێی تۆمارکردنی چەکی ئاگرینی کردەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 21/6/2023، وەزارەتی ناوخۆ لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە: “بە مەبەستی ئاسانکاریی زیاتر بۆ هاووڵاتییان تا لە ماوەی ئەو مانگەی ماوە و بۆ ئەوەی تا 21ـی تەمووزی 2023 چەکەکانیان تۆمار بکەن، بە فەرمانی بەڕێز وەزیری ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەرێمی کوردستان 48 بنکەی نوێی تۆمارکردنی چەکی ئاگرینی کردەوە، سەرەڕای بەردەوامی کارەکانی 42 بنکەکەی پێشوو”.

هەروەها داوا لە هاووڵاتییان کراوە کە بەزووترین کات سەردانی یەکێک لەم بنکانە بکەن کە بۆ تۆمارکردنی چەک کراونەتەوە و چەکەکانتان بێ بەرامبەر تۆمار بکەن.

هەر لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە : “لە کاتی تۆمارکردنی چەکدا، چەکەکە بە خاوەنەکەی دەدرێتەوە لە گەڵ فۆرمێکی تۆمارەکە و دواتر بەو فۆرمە دەتوانێت داوای مۆڵەتی چەک هەڵگرتن بکات ئەگەر پێویستی بێت یان دەتوانێت بەو فۆرمە چەکەکەی لە کۆمەڵگەکانی کڕین و فرۆشتنی چەک بفرۆشێت، کە لە ئایندەدا بە چاودێری وەزارەتی ناوخۆ دەکرێنەوە”.

Back to top button