بەفەرمی پشووی رۆژانی جەژنی قوربان راگەیێندرا

لە راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا دەوامی فەرمی لەسەرجەم فەرمانگە و دامودەزگاکانی حکومەت رابگرێت جگە لە وەزارەتی پەروەردە، کە بەپێی خشتەی لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان، رۆژی سێشەممە 27ی حوزەیران ، دەبێتە تاقیکردنەوەی کۆتایی بۆ پۆلی دوازدەی ئامادەیی .
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە پشووەکە لە رۆژی سێشەممە 27ی حوزەیران تا رۆژی شەممە 1ی تەمموز دەبێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، رۆژی یەکشەممە، دووی مانگی تەمموزی داهاتوو، دەوامی فەرمی لەسەرجەم فەرمانگە و دامودەزگاکانی حکومەت دەستپێدەکاتەوە.