حکومەتی هەرێم بڕیاری خەرج کردنی بڕە پارەیەکی زۆری بۆ سێکتەرێکی گرنگ لە هەولێر دا
وەزارەتی شارەوانی رایدەگەیێنێت :” لە هەولێر به گوژمەی زیاتر له 417 ملیۆن دینار ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆ جێبه‌جێ ده‌كرێن
راگەیاندنی وەزارەتەکە ئەمڕۆ پێنج شەممە بڵاویکردۆتەوە کە وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بە واژووری ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له چه‌ند فه‌رمانێكی تایبه‌ت به جێبه‌جێكردنی پرۆژه و خه‌رجكردنی گوژمه‌ی پێویست، بڕیاریدا به خه‌رجكردنی گوژمه‌ی (417,686,500)دینار بۆ جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پرۆژه له سێكته‌ری ئاو و ئاوه‌ڕۆ له سنووری شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری.
ئه‌و گوژمه‌یه له‌سه‌ر رێژه‌ی 17%ی داهاتی ئاوه له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی تۆڕی ئاو، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بیری ئاو، خاوێنكردنه‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆی سندووقی، دابینكردنی بۆری، دروستكردنی ئاوه‌ڕۆی لووله‌یی و چه‌ند بوارێكی تری تایبه‌ت به سێكته‌ری ئاو و ئاوه‌ڕۆ.
ئه‌و شوێنانه‌ی له‌و پرۆژانه سوودمه‌ند بوون، بریتین له گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌ڕانه‌تی له به‌حركه، قه‌ته‌وی، هه‌ولێری نوێ، گوڵان، به‌ختیاری، زاگرۆس، ژیان، فه‌رمانبه‌ران، كارێزان و رۆشنبیری و چه‌ند شوێنێكی تری شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری.