مەسرور بارزانی رەزامەندی دا لەسەر خەرجکردنی زیاتر لە 82 ملیۆن دینار بۆ هاتووچۆی قوتابیانی شنگال
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ” سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، رێزدار مەسرور بارزانی، ساڵانە بۆ پاڵپشتی قوتابیانی شەنگال کە تاقیکردنەوەی پۆلی 12ی ئامادەیی لە دهۆک ئەنجامدەدەن، رەزامەندی دا لەسەر خەرجکردنی (هەشتا و دوو ملیۆن و پەنجا هەزار دینار)، بۆ خەرجی هاتووچۆی قوتابیانی شەنگال و دەوروبەری، کە تیایدا (745) قوتابی پۆلی 12ی ئامادەیی سوودمەند دەبن لەم پشتیوانییە داراییە”.
راشیگەیاندووە “ئەو قوتابییانەی کە گشت بابەتەکان لە پارێزگای دهۆک ئەنجام دەدەن بڕی 120 هەزار دینار تەرخان کراوە. ئەو قوتابییانەی یەک بابەت و دوو بابەت 50 هەزار دینار تەرخان کراوە. بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانیان. و سەرەتای هەفتەی داهاتوو پاڵپشتی دارایی جەنابی سەرۆکی حکومەتیان بۆ خەرج دەکرێت”.