ئیبراهیم برۆ:بمان كوژن بمان فڕێنن بشمان سوتێنن ئێمه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بین.
خواكوڕك
سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا ڕایگەیاند:پاش داخرانی باره‌گاكانمام له لایه‌ن په‌یده‌وه بڕیارمان داوه بۆ جارێكی تر باره‌گاكانمان بكه‌ینه‌وه ده‌ست بكه‌ین به خه‌باتی خۆمان له ڕۆژئاوای كوردستان كه زیاتر له (40) باره‌گا ده‌بێت.
(ئیبراھیم برۆ) سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا بە ماڵپەری فەرمیی پارتی راگەیاندوه” تا ئێستاش باره‌گاكانی (ئه‌نه‌كه‌سه و په‌ده‌كه‌سه و پاره‌ته‌كانی تر) داخراون له لایه‌ن په‌یه‌ده و په‌كه‌كه وه به‌ڵام پاش كۆبونه‌وه‌مان بڕیارمانداوه بۆ جارێكی تر سه‌رجه‌م باره‌گاكانمان بكه‌ینه‌وه ده‌ست بكه‌ین به خه‌باتی خۆمان، ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به ئیمه‌ش ده‌كری ناڕه‌وایه له لایه‌ن په‌یه‌ده وه هه‌رچی كارێكیش ده‌یكه‌ن با بیكه‌ن به‌رامبه‌رمان و لێیان ناترسین.
سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا زیاتر گوتی” لە ئێستادا بارەگاكان پاك دەكرێنەوە و كەلوپەلیان بۆ دابین دەكرێت، لەبەر ئەوەی ھەندێك كەلوپەلیان شكێندراون و ھەندێكیش سووتێندراون له لایه‌ن چه‌كدارانی په‌یه‌ده و لاینگرانیان، بۆیه بشمان كوژن بمان گرن بمان ڕفێنن ئێمه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بین له كاری خۆمان، سه‌ڕه‌ڕای داخرانی (43) باره‌گا و ده‌ستگیركردنی (40) كه‌سیش، ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له ڕێگای ئاشتی و خۆپیشاندانی مه‌ده‌نی.
ئەوەیشی خستە ڕوو له كۆتایدا”ئێمە لە دانوستان لەگەڵ ئەمەریكا بەردەوامین بۆ ئەوەی ھێزی پێشمەرگەی رۆژ بگەڕێتەوە بۆ رۆژئاوای كوردستان”.