بانگەوازێك لە سەرۆكایەتی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگەوە

وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرای دەكات، وەرگرتنی قوتابیان لە خولی نوێی ئەفسەران، لە كۆلێژەكانی سەربازی 2ـی زاخۆ و 3ـی قەڵاچوالان دەستپێدەكات.

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی كردەوە: “سەرۆكایەتی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە بانگەوازێكی تایبەت رادەگەیەنێت، بۆ وەرگرتنی قوتابیان لە خولی نوێی ئەفسەران، لە كۆلێژەكانی سەربازی 2ـی زاخۆ و 3ـی قەڵاچوالان، هەرکەسێک ئارەزوومەندە، دەتوانێت فۆڕمی داواکاری پڕ بکاتەوە.”

ئاماژە بەوەش كراوە، بەپێی ئەو مەرج و رێنوێنییە پێویستانەی کە دیاریکراون، وەرگرتن بۆ هاووڵاتییان و پێشمەرگەیە، بەپێی مەرج و رێنوێنییەکان.

جەختیش كراوەتەوە: “داواکاری لە 5ـی تەمووزی 2023، وەردەگیرێت لە هەردوو کۆلێژی سەربازی زاخۆ و قەڵاچوالان و لە 20ـی تەمووزی 2023، کۆتایی دێت.”

وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكراشی كردووە كە 5ـی تەمووز، فۆرمی بەشداربوون بڵاودەکرێتەوە و ئەوكات لەرێگەی ئەو فۆڕمە داواكاری پێشكەش دەكرێت.

رێنماییەکان:

Back to top button