ئەمریکا دەیەوێت سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بۆ پێشمەرگە دابین بکات
دوو پارتە دەسەڵاتدارەکەی ئەمریکاش پاڵپشتیان دەربڕیوە
دوای ئەوەی ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمریکا لە پشکی کۆمارییەکان، ماددەیەکی لە بودجەی بەرگری وڵاتەکە پێشکەش کرد، دوێنێ چوارشەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، ماددەکەی لە چوارچێوەی تاوتوێکردنی بودجەی بەرگری بۆ ساڵی 2024 تێپەڕاند.
لەو بارەیەوە، دۆن بەیکن، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا بە ماڵپەڕی (میدڵ ئیست ئای) راگەیاندووە:” هەردوو پارتی دەسەڵاتداری ئەمریکا پاڵپشتیان دەربڕیوە بۆ پێدانی سیستمی بەرگریی ئاسمانی بە پێشمەرگە، بەڵام لە هەمانکاتدا پێویستی بە پەسەندکردن لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەران و پیرانیشەوە هەیە.
ئەو ئەندامەی کۆنگرێسی ئەمریکا، داوای لە ئیدارەی ئەمریکا کرد کە پلانێکی کار ئامادە بکات و جێبەجێی بکات بۆ ئەوەی مەشق و راهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی دیکەی عێراق بکات بۆ ئەوەی بتوانن بەرگری لەخۆیان بکەن لەکاتی هێرشە مووشەکیی و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانییەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمەکە.