نەتەوەیەکگرتووەکان: پە*کەکە لە ساڵی رابردوو زیاتر لە هەزار و 200 منداڵیان لە سووریا کردووەتە چەکدار

سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی لە بەکارهێنانی منداڵان لە لایەن پەکەکەوە رادەگەیەنێت و ده‌ڵێ، “تا بڵێی نیگەرانم لە بەکارهێنانی منداڵان وەک چەکدار لەلایەن پەکەکەوه‌”.

سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ده‌شڵێ: “دوو هەزار و 407 منداڵ لە سووریا بە توندی دەستدرێژییان کراوەتە سەر”.

لە راپۆرتی ساڵانەی نەتەوەیەکگرتووەکان به‌ناوی “منداڵان لە ململانێ چەکدارییەکان”دا، ئاماژه‌ به‌ ماوەی نێوان کانوونی دووەم تاكو کانوونی یەکەمی 2022 كردووه‌، تێیدا باس لەوە کراوە، کە پەکەکە و درێژکراوەکانی لە سووریا، لە ساڵی 2022دا زیاتر لە هەزار و 200 منداڵیان کردووەتە چەکدار.

لە راپۆرتەکە ئەوەش هاتووە کە دوو هەزار و 407 منداڵ لە سووریا بە توندی دەستدرێژییان کراوەتە سەر و هەزار و 696 منداڵ لەلایەن په‌كه‌كه‌ و گرووپه‌ چەکدارەکانی دیکەوە کراون بە چەکدار یان بۆ مەبەستی دیکە بەکارهێنراون.

لای خۆشیەوە ئەنتۆنیۆ گوتیرێس سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان یش رایگەیاندووە: “تا بڵێی نیگەرانم لە بەکارهێنانی منداڵان وەک چەکدار لەلایەن پەکەکەوه‌، بانگهێشتیان دەکەم کە کۆتایی بە بەکارهێنانی منداڵان وەک چەکدار و مەبەستی دیکە بهێنن و هەموو منداڵانی ناو ریزەکانیان ئازاد بکەن”.

 

Back to top button