بوون به پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه و زیاتر له 300 چه‌كداری په‌كه‌كه بوون به پێشمه‌رگه.
خواكوڕك
جێگری فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال ڕایگه‌یاند: ڕۆژانه پێشوازی له چه‌كدرارانی یه‌په‌ژه ده‌كه‌ین و دێنه ڕیزی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هانیشیان به‌رده‌وامه.
عەمید (سمێ بۆسەڵی) له‌سه‌ر ئه‌م پرسه بە ماڵپەری فەرمیی پارتی راگەیاندوه” ڕۆژانه هاتنی چه‌كدارانی یه‌په‌شه بۆ نێو ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رده‌وامه و ڕۆژ به ڕۆژیش زیاتر ڕوو له پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، تا ئێستاش ڕێژه‌ی هانیان بۆ نێو پێشمه‌رگه زیاتره له (300) چه‌كدار، ڕۆژانه‌ی له 10 چه‌كدار تا 20 چه‌كدار په‌یوه‌ندی به پێشمه‌رگه‌وه ده‌كه‌ن، ئێمەیش وەكو پێشمەرگە بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لیژنەیەكمان پێك ھێناوە و فۆڕمێكیش ئامادە كراوە كە پڕی دەكەنەوە و پێشوازییان لێ دەكرێت.
(بۆسەلی) ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند”لەو كاتەوەی كە دەرگای وەرگرتنی چەكدارانی یەپەشە كراوەتەوە، تا ئێستا زیاتر لە (300) چەكدار پەیوەندییان بە ئێمەوە كردووە و چەندانی دیكەیش پەیوەندی دەكەن و دێنە ریزەكانی ھێزی پێشمەرگەوە، هه‌روه‌ها له میانه‌ی هانیان بۆ نیو ریزه‌كانی پێشمه‌رگه ھەر چەكدارێكی یەپەشە هاتبێتە ریزەكانی ھێزی پێشمەرگەوە بڕی (300) دۆلاری پێ دراوە، بڕیاریشە مەشقیان پێ بكرێت و بكرێنە پێشمەرگە و لە چوارچێوەی ھێزێكدا رێك بخرێن.