د. دلاوەر ئاژگەیی: یەکێتی ئەوروپا پشتگیری لە بەھێزبوونی ھەرێمی کوردستان دەکات

دکتۆر دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند: لە چوارچێوەی باشترکردنی پەیوەندییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ دۆستانمان و بە تایبەت لەگەڵ ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا، سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی ھەرسێ وڵاتی لۆکسمبۆرگ و بەلجیکا و ھۆڵەندا کردووە و لەگەڵ بەرپرسانی باڵا و وەزیرانی دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبوونەوەی دوو لایەنەیان ئەنجامداوە.

دکتۆر دلاوەر ئاژگەیی گوتیشی، ھەرسێ وڵات پشتگیری خۆیان بۆ ھەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە و جەختیشیان کردەوە بەڵای ئەوان ھەبوونی سەقامگیری و ئاسایش زۆر گرنگە لە چوارچێوەی عێراق و ئەوانیش وەکو یەکێتی ئەوروپا بەردەوام دەبن لە پشتگیریکردنی ھەرێمی کوردستان لە رووی سیاسیی و سەربازیش و لە کۆبوونەوەکان باسی دۆخی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان و پرسی ھەڵبژاردن زۆر پێی گرنگە ھەڵبژاردن ئەنجامبدرێت.

Back to top button