دۆخی مۆسکۆ ئاڵۆزە و ڤاگنەر دەڵێ: گەلی رووسیا ئازاد دەکەین و رووسیاش دەڵێ هێزەکانتان بوەستێنن

گرووپی ڤاگنەر لە رووسیا یاخی بوون و شەڕیان دژی مۆسکۆ راگەیاند .

ێڤگینی پریگۆجین فەرماندەی گرووپی ڤاگنەر، کە لە رووسیا یاخی بوون و شەڕیان دژی مۆسکۆ راگەیاند کە لە تۆمارێکی دەنگیدا بە فەرمی شەڕی دژی سوپای رووسیا راگەیاند، ئاماژەی بەوەشدا، ئەوان ژمارەیان 25 هەزار کەسە و دەیانەوێت گەلی رووسیا ئازادبکەن لەو سیستەمەی لە مۆسکۆ حکوم دەکات.

پریگۆژین باسی لەوەشکرد، هێزەکانیان لە هەرێمی رۆستۆڤ بڵاوکردووەتەوە و هێلیکۆپتەرێکی سوپای رووسیاشیان خستووەتە خوارەوەو لە پێشڕەوی بەردەوام دەبن.

هاوکات، دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی رووسیا، تۆمەتی یاخیبوونی دایە پاڵ ێڤگینی پیریگۆژین و فەرمانی دەستیگیرکردنی بۆ دەرکرد، بەتۆمەتی یاخی بوون دژی سوپا، ژمارەیەکی زۆر تانک و زرێپۆش یش لە شەقامەکانی مۆسکۆی پایتەختی رووسیا بڵاوەیانپێکراوە و هێزە ئەمنییەکانی شارەکە خراونەتە ئامادەباشییەوە.

فەرماندەی هێزی ئاسمانی رووسیا رایگەیاند ” پێویستە فەرماندەی گرووپی ڤاگنەر بوەستێت و هێزەکانی بگەڕێنێتەوە بۆ شوێنەکانیان”.

Back to top button