یەکەم حاڵەتی مردن لە جیهان بە ڤایرۆسی “ئۆز” راگەیێندرا.

دەسەڵاتدارانی ژاپۆن رایانگەیاند، دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی ئۆز، ژنێکی تەمەن حەفتا ساڵان لە پارێزگای ئیباراکی لە باکوری رۆژهەڵاتی تۆکیۆ گیانی لەدەستداوە، بەمەش یەکەم مردنە لە جیهاندا بەهۆی تووشبوون بەم ڤایرۆسە.

ڤایرۆسەکە لە ساڵی 2018 لەو وڵاتە دۆزراوەتەوە و لەکاتێکدا ئەگەری هەیە حاڵەتی تووشبوون لە نێوان مرۆڤ و ئاژەڵە کێوییەکاندا هەبێت.

بەپێ گوتەی دەسەڵاتدارانی ژاپۆن، ئەو ژنە لە هاوینی ساڵی 2022 دا چووەتە دامەزراوەیەکی پزیشکی دوای ئەوەی نیشانەکانی دەرکەوتووە لەوانە تا و ماندوێتی و، تووشی هەوکردنی سییەکان بووە، بەڵام دوای ئەوەی بارودۆخەکەی خراپتر بووە، لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و دوای 26 رۆژ لە خەواندن لە نەخۆشخانە بەهۆی هەوکردنی ماسولکەکانی دڵەوە گیانی لەدەستدا.

Back to top button