مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە و تێیدا رایگەیاندووە:” رای پارتی لە سەر رووداوەكان، یاخود رۆڵ و هەڵسەنگاندنی كەسایەتی و هەر بارودۆخێک، مافی هیچ كەس و ئۆرگانێك نیە جگە لە گوتەبێژی فەرمی پارتیمان و راگەیاندراوەكانی مەكتەبی سیاسی.

دەقی روونکردنەوەی مەکتەبی سیاسیی پارتی:

ماوەیەكە بەڕێز عیماد باجەلان لە گفتوگۆكردن لەگەڵ دەزگاكانی راگەیاندن وتە و شرۆڤەكردنەكانی وەكو رای پارتی دیموكراتی كوردستان پێناسە دەكرێت! لە كاتێكدا رای پارتی لە سەر رووداوەكان، یاخود رۆڵ و هەڵسەنگاندنی كەسایەتی و هەر بارودۆخێک، مافی هیچ كەس و ئۆرگانێك نیە جگە لە گوتەبێژی فەرمی پارتیمان و راگەیاندراوەكانی مەكتەبی سیاسی.

بۆیە هەرچی ناوبراو سەبارەت بە بەڕێز مالیكی گوتوویەتی تەعبیر لە راو بۆچوونی پارتیمان ناكات و رای شەخسی خۆیەتی، هەر لێرەشەوە داوا لە دەزگاكانی راگەیاندن دەكەین كە را و شرۆڤەی تایبەتی شرۆڤەكاران و راگەیاندكارەكان وەكو رای پارتیمان پێناسە نەكەن بەڵكو وەكو را و بۆچوونی کەسی بیانناسێنن.

مەكتەبی سیاسیی

پارتی دیموكراتی كوردستان

٢٤ـی٦ـی٢٠٢٣

Back to top button