ئەندامێكی سەركردایەتی یەكگرتوو: قسەكانی ئەبوبكر هەڵەدەنی لەخزمەتی گۆڕاندایە

خواكوڕك

د.دیندار نەجمان دۆسكی یەكێك لە دامەزرێنەرانی یەكگرتووی ئیسلامی لەبەرامبەر قسەكانی ئەبوبكر هەڵەدەنی دەلێت لەسەر قسەكانی ئەو جۆڕە كەسانە من دەستم لە یەكگرتووی ئیسلامی كشاندەوە، دەلێت دەبێت یەكگرتووی ئیسلامی بپرسێت ئەم قسانەی ئەبوبكر هەڵەدەمی خزمەت بەكێ دەكات، چونكە ئەم قسانەی هەمووی دەچێتە حیسابی سیاسی گۆڕانەوە، دواجار ئەم قسانەش لەسەر حیسابی یەكگرتووی ئیسلامیە بۆ گۆڕانـ.

ئەوە ئەندامەی سەركردایەتی یەكگرتووی كە پێشتر دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لەسەر بوونە یەكگرتوو بە بەشێك لە پرۆژەی 23ی حوزەیران پێشكەش بە یەكگرتوو كرد، دەلێت، كاتێك سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو ئەم قسانە دەكات، دەبێت یەكگرتوو بپرسێت كێ قسەكەری حزبە و وە ئەو قسانەی ئەبوبكر هەڵەدەنی دەچێتە حزمەت كێ؟  دەلێت قسەكردن لەسەر رووداوەكان و بەناوچە گەری كردنی كێشەكان، لەزیانی یەكگرتووی ئیسلامی دایە، كاتێك ئەبوبكر هەڵەدەنی دەلێت زۆرترین بەرھەمی نەوت و گاز لە سلێمانییە، دەیەویست بابەتەکە بکاتە ناوچەگەری بۆیە ئەم قسانەی هەڵەدەنی لەدەرەوەی رای فەرمی یەكگرتووی ئیسلامیە، دەلێت قسەکانی ھەڵەدنی نیگەرانیی دروست کردووە، چونکە خودی یەکگرتوو لەسەر قەیرانی سیاسیی کوردستان ئەو بۆچوونەی نییە، قسەکانی ھەڵەدنی بۆ فشار دروستکردن بووە لەسەر ھەولێر، ئەمەش لەپێگەی یەكگرتووی دەدات”.

هەروەها دۆسكی دەشلێت ھەر ئەو ھەڵوێستانە بوو وای کرد من لە یەکگرتوو بکشێمەوە و کاتی خۆی ئەو گوتی ئەری کێ نوێنەرایەتیی حزب دەکات، کێ بە ناوی حزب قسە دەکات، کاتی خۆی ئەبووبەکر ھەڵەدنی نوێنەرایەتی حزب دەکرد، یان مەکتەبی سیاسی چونکە ئەوکاتە مەکتەبی سیاسی بۆچوونی ئەوە نەبوو، یاسای سەرۆکایەتیی ھەرێم لە پەرلەمان یەکلا بکرێتەوە، بۆچوونیان ئەوە بوو دەبێ ئەو پرسە لەڕێگەی حزبە سیاسییەکانەوە یەکلا بکرێتەوە و دواتر بچێتە پەرلەمان، بۆیە قسەکانی خزمەتی رەوشی سیاسیی ئێستای ھەرێمی کوردستان ناکات.”

 

 

Back to top button