مەسرور بارزانی پێشوازى له‌ پاتریارکی نوێى کەنیسەی ڕۆژهەڵاتیی کۆن دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 24ـی 6ـی 2023 مەسرور بارزانی سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ مار گۆرگیسى سێهەم یۆنان، پاتریارکی نوێى کەنیسەی ڕۆژهەڵاتیی کۆن و شاندێكى یاوەری کرد .

لە دیدارەکەدا ، سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە پاتریارکی نوێى کەنیسەی رۆژهەڵاتیی کۆن کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمیشی بۆ پەرەپێدانی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

پاتریارکی کەنیسەی رۆژهەڵاتیی کۆن، ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانیی و دۆخی ئازادیی ئایینی و پاراستنی مافی کریستیانەکانی لە هەرێمی کوردستان کرد و سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریی بەردەوامی حکومەتی هەرێم لە کریستیانەکان دەربڕی.

Back to top button