دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ئاگادارییه‌كدا، رایگه‌یاند: “ئەو گرفتەی لە کێڵگەی کۆرمۆر بووبووە هۆی وەستانی پڕۆسەی گواستنەوەی گازی شل بۆ وێستگەکانی کارەبا چارەسەر کرا.”
وه‌زاره‌تەکە راشیگەیاندووە: ئه‌م ئێوارەیه، دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە و 1800 مێگاوات کارەبا بۆ تۆڕی نیشتمانی دەگەڕێتەوە.