مه‌سرور بارزانی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵی 20 ملیار دیناری بۆ شاری هەولێر ته‌رخانكرد

به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی پارێزگای هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 25ـی حوزه‌یرانی 2023، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به پرسی كه‌مئاوی و وشكه‌ساڵی له شاری هه‌ولێر كرد و تێیدا ئاماژەى بەوه دا، كه بۆ چارەسەرکردنی گرفتی کەمئاوی لە سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر، مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەت رەزامەندى دا به تەرخانکردنى 20 ملیار دینار.
دواتر ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، راسته زستانی رابردوو بارانێكی زۆر باری، به‌گوێره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان ئاوی ژێر زه‌وی شاری هه‌ولێر هێشتا له قۆناغی وشكه‌ساڵیدا ده‌مێنێته‌وه.
پارێزگاری هه‌ولێر سوپاسی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و خوودی مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی كرد، كه تێكڕای هه‌موو ئه‌و پڕۆژانه‌ی به‌رزكرانه‌وه، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داوه، كه پێكهاتوون له لێدان و چاككردنه‌وه‌ی بیری ئاو.
ئومێد خۆشناو هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “به‌نداوی چه‌مه‌رگه ته‌واو بووه و هه‌روه‌ها به‌نداوی گۆمه‌سپان به رێژه‌ی %40 كاره‌كانی ته‌واو بوون، جیا له دانانی به‌ردی بناغه‌ی به‌نداوی به‌ستۆره، كه كاریگه‌ریان بۆ پاراستنی ئاوی ژێر زه‌وی شاری هه‌ولێر هه‌یه”.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، پلانی حكومه‌ت به‌و ئاراسته‌یه، كه هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری ته‌نیا پشت به ئاوی سه‌ر زه‌وی ببه‌ستن.