مەسرور بارزانی واژووی فەرمانی دامەزراندنی دوو زانکۆی نوێی لە ئاکرێ و گەرمیان کرد
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2023/06/٢٠٢٣٠٦٢٢_١٥٣٨١٨.jpg)
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاری كردنه‌وه‌ی دوو زانكۆی نوێی له هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ند كرد كه بریتیین له زانكۆی ئاكرێ بۆ زانسته كردارییه‌كان و زانكۆی پۆلیته‌كنیكی گه‌رمیان.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممە 25ی 6ـی 2023، به گوێره‌ی نووسراوێكی حكومه‌ت كه واژووی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ره تێیدا هاتووه، پاڵپشت به بڕگه‌ی پێنجه‌م له ماده‌ی سێیه‌م و بڕگه‌ی یه‌كه‌م له ماده‌ی چواره‌می یاسای خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و ئاماژه به پێشنیاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بڕیاردرا به دامه‌زراندنی دوو زانكۆی نوێ له هه‌رێمی كوردستان.
زانكۆكان كه له نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه بریتیین له زانكۆی ئاكرێ بۆ زانسته كردارییه‌كان و زانكۆی پۆلیته‌كنیكی گه‌رمیان. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی راسپێردراوه كه به دابینكردنی گشت پێویستییه‌كان و هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ زانكۆكان.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه پێشتر مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵێنی به‌و دوو ناوچه‌یه دابوو زانكۆ بكرێته‌وه.
![](https://www.wishe.net/ImageUploads/25620231622.jpg)