بڕیارێكی زۆر گرنگ و پێویست له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌وه‌.

خواكوڕك

وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:‌بۆ زیندانیانی سیاسی و بریندارانی چەكی كیمیای و كەس وكاری پلەیەكی شەهیدان ئێوه‌  ده‌به‌خشرێن و داواش له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌ گشتیه‌كان ده‌كات به‌په‌له‌ كاره‌كان جێ به‌جێ بكه‌ن.

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: بڕیارماندا كەلەمەولا زیندانیانی سیاسی و بریندارانی چەكی كیمیای و كەس وكاری پلەیەكی شەهیدان بەخۆڕایی لە سەنتەرەكانی دڵ و گشت دام ودەزگا تەندروستیەكان بێ بەرامبەر بێت.

د.ڕێكەوت حەمە ڕەشید وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەنوسراوێكدا كەوێنەیەكی دەست (خواكوڕك) كەوتوە و ڕایگه‌یاندوه‌” بڕیارماندا كە لە مەولا (زیندانیانی سیاسی و بریندارانی چەكی كیمیای و كەس وكاری پلەیەكی شەهیدان) بەخۆڕایی لە سەنتەرەكانی دڵ و گشت دام ودەزگا تەندروستیەكان بێ بەرامبەر دەبێت و لە 20% لیستی نەشتەرگەری بۆ ئەوان تەرخان دەكرێت.

هەروەها وه‌زیری ته‌ندروستی له‌ بڕیاره‌كه‌ی ئاماژەی بەوەش كردوه‌”ئەو نەخۆشانەی چارەسەریان لەناو هەرێم نەبێت دوای بڕیاری لیژنەی پزیشكی وەزارەتمان داوا لە ئەنجومەنی وەزیران دەكەین بۆ ناردنیان بۆ چارەسەرە بۆ دەرەوەی وڵات، هه‌روه‌ها داواش لە بەڕێوبەرایەتیە گشتیەكان دەكات بەزووترین كات ئەم بڕیارە جێبەجێ بكەن.

 

Back to top button