بڕیارێکی نوێ بۆ ئەو كەسانەی سەردانی سزادراوان دەكەن درا
لە راگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی چاكسازیی گەوران لە هەولێردا رایگەیاندووە ”ئاگاداری کەسوکاری بەڕێزی سزادراوان دەکەینەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، رێکەوتی ٢٦ی ٦ی ٢٠٢٣ سەردانیکردنی سزادراوان ناکرێت، سەردانیکردنی سزادراوان رۆژی دووەم و سێیەمی جەژنی قوربان دەبێت، واتە رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٩ی ٦ی ٢٠٢٣ تایبەت بە ئافرەتان و رۆژی هەینی ٣٠ی ٦ی ٢٠٢٣ تایبەت دەبێ بە پیاوان.“
هەروەها لە راگەیێندراوەکە هاتووە ” لەم دوو رۆژەی سەردانكردنی سزادراوان، هیچ پارە و جل و بەرگێک وەرناگیرێ و تەنیا تایبەتە بە سەردان.“