وەزیری تەندروستی: پێنج حاڵەتی گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، تا ئەمڕۆ 11 حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمارکراون، لەو ژمارەیە پێنج تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.

د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەبارەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون و پلانی وەزارەتی تەندروستی بۆ رۆژانی جەژنی قوربان سازکرد و رایگەیاند”بەگوێرەی دوایین راپۆرتی وەزارەتی تەندروستیی عێراقی، کە دوێنێ یەکشەممە دەستمان گەیشتووە؛ لە عێراق 865 گومانلێکراو، کە گومانیان لێ دەکرا بە تای خوێنبەربوونبن تووشبووبن، تۆمارکراوە. لەو ژمارەیە 265 حاڵەت پشتڕاستکراونەتەوە و 69 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە”.

سەبارەت بە ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان، سامان بەرزنجی گوتی، “تا ئێستا 23 گومانلێکراو بە تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان دۆزراوەتەوە؛ لەو ژمارەیە، 11 حاڵەت پشتڕاستکراونەتەوە کە هەڵگری ڤایرۆسەکەن و، پێنج تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.

Back to top button