توێژینه‌ویه‌ك ده‌ری ده‌خات كه‌ مرۆڤ ده‌توانێت پێشبینی مردنی بكات.

خواكوڕك

زانا و بیرمه‌نده‌كانی زانکۆی (ستۆکهۆڵم له‌ سوید) لە توێژینەوەیەکی نوێدا ئاشکرایانکردووە”له‌م گه‌ردونه‌دا مرۆڤ دەتوانێت پێشبینی سات و نزیكی مردنی خۆی بکات، یان گومانی هەبێت لەسەر ئەوەی مەترسی لەسەر ژیانی هەیە.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ڕۆژنامه‌ی به‌ناوبانگی ئینگلیزی (تەلەگرافی) توێژینەوەیەکی لەسەر 1774 کەس ئەنجامداوەو ماوەی توێژینەوەکە 10 ساڵی خایاندووە، کە تەمەنی ئەو کەسانەی لەو توێژینەوەیەدا بەشدارییان کردووە لەنێوان 40 بۆ 90 ساڵدا بووە، داوا لەو کەسانە کراوە کە 13 بۆنی جیاواز لەڕێگەی هەستەوەرە بۆن بکەن و لەڕێگەی ناسینەوەی بۆنەکانەوە پێشبینی مردنی ئەو کەسانە کراوە، به‌و جۆره‌ ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ مرۆڤ ده‌توانێت پێشبینی مردنی خۆی بكات یاخود هه‌ست به‌ مه‌ترسی له‌ سه‌ر ژیانی بكات.

هه‌ر له‌ توێژینه‌وه‌ی زاناكان ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ ڕوو” هەرکاتێک ئەو کەسانەی تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر كراوه‌ توانیبێتیان ئەو 13 بۆنە بناسنەوە ئەوا مردنیان نیزک نەبووە، بەڵام ئه‌گه‌ر هاتوو بەشێوەیەکی باش و دروست ئەو بۆنانە یان یەکێک لەو بۆنانەیان نەناسیبێتەوە ئەوا ژیانیان مەترسی مردنی لەسەر بووە. ئەو ئاره‌زا و زانیانه‌ زیاتر ئاشکرایانکردووە” کە ئەو کاتەی کەسەکان بۆنێکیان نەناسیبێتەوە ئەوا رێژەی مردن 8% زیادیکردووە لەو کاتەی توێژینەوەکەیان کردووە.

بەبڕوای زانا و بیرمه‌ندانی زانكۆی ستۆكهۆڵم له‌ سوید توانای کەسەکان لە ناسینەوەی بۆنەکاندا دەریخستووە کە مێشکیان تەندروست و سەلامەت بووە، بەڵام لەگەڵ هەر نەناسینەوەیەکدا دەریخستووە کە مەترسی لەسەر ژیانیان هەبووە.

Back to top button