پێنج کەس لەسەر شەڕە تەقە دەستگیرکران
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیێنێت لە قەزای خەبات پێنج کەسیان لەسەر شەڕە تەقە دەستگیرکرد.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، لە کۆمەڵگەی کەورگۆسک-ی سەر بە قەزای خەبات کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەنێوان دوو خانەوادە دروست بووە و بە چەکی جۆری کلاشنکۆف تەقەیان کردووە، هێزەکانمان دەست بەجێ گەشتنە شوێنی رووداوەکە.
ئەوەش خراوەتەروو کە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵێنەوەی ئاسایشی هەولێر (5) کەس لە هەردوو خانەوادە دەستگیرکران و دەستگیرا بەسەر چەکەکاندا و دەدرێن بە دادگا”.