ماوه‌ی پێدانی کارەبای نیشتمانی بۆ رۆژانی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز راگەیاندرا

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە راگەیەندارێکدا بڵاویكرده‌وه‌، بە بەرهەمهێنانی 3800 مێگاوات کارەبا و بە رەچاوکردنی بەرزبوونەوەی پلەکانی کارەبا لە هەر چوار رۆژی جەژنی قورباندا 16 بۆ 17 کاتژمێر کارەبا بە هاوبەشانی دەدات.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، هاوکات سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرهەمهێنان و وێستگەکان و کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم و پارێزگاکان و فەرمانگەکانی چاککردنەوە 24 کاتژمێر لە خزمەتی هاووڵاتییاندا دەبن.

Back to top button