تەنها لە قامشلۆ 327 ئەندامی ئەنەكەسێ لەزیندانەكانی پەكەكە دان
خواكوڕك
جگە لە سوتاندنی بارەگا و گیرانی خانەوادەی پێشمەرگەی رۆژئاوای كوردستان، 327 ئەندامی باڵای رێكخستنەكانی ئەنەكەسێ لەزیندانەكانی پەكەكە دان لە قامشلۆ و ئەمە جگە لەوەی زیاتر لە 20 بارەگا ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد و پارتەكانی سەر بەو ئەنجوومەنە سوتێنراون و سەرچاوەیەكیش دەلێت زیاتر لە 18 خانەوادە پێشمەرگەی رۆژئاوای كوردستان لە قامشلۆ دەركراون”.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە رۆژئاوای كوردستان لەبەر رەفتارەكانی پەكەكە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت بەخواكوڕكی راگەیاند، لەسەرتاپای رۆژئاوایی كوردستان دەستكراوە بە بارەگا سوتاندن و دەركردنی خانەوادەی پێشمەرگە و گیرانی كادیر و لایانگرانی پارتەكانی ناو ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد و ئەنجوومەنەكە، دۆخێكی هەستیار و پڕ لە مەترسی لەرۆژئاوای كوردستان هەیە، خەڵك ناوێرێت ئێستا لەماڵەكانی خۆیان بچنە دەرەوە، مەترسی ئاوارەبوونی بەكۆمەڵ هەیە بۆ باشوری كوردستان”.
ئەو سەرچاوەیە دەشلێت ئێستا خەڵك تەمەنا بەگەرانەوەی بەشار ئەسەد بۆ رۆژئاوای كوردستان دەكەن، بەس پەكەكەیان لەكۆڵ ببێتەوەو دەلێت پەنا بۆ هەموو شت دەبەن بۆ ئەوەی لە رۆژئاوایی كوردستان رزگاریان بێت لەدەستی پەكەكە”.